بۆ دەیەمین جار بەغداد ڕەفزی بە شاندی هەرێم دا

31/08/2023
فۆتۆ: 

کەمێک بەر لە ئێستا جارێکی دیکە شاندی هەرێم، کە زیاتر لە دە جارە لەسەر پرسی موچە و بودجە چووەتە بەغداد، بە شکستەوە گەڕایەوە هەرێم و نەیتوانی هیچ دەستکەوتێک لەگەڵ خۆیدا بگەڕێنێتەوە

بەو پێیەش ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی موچە و بودجە و نەوت وەکو خۆی ماوەتەوە.

شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمەوە سەرۆكایەتی دەكرا و بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی ئامانجی سەردانەكە بۆ بەدواداچون بووە بۆ مووچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێم و بەدەستهێنانی كۆی شایستە داراییەكانی هەرێمە لە یاسای بودجەی عێراق.