دەست بەدابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت

02/09/2023
فۆتۆ: 

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، کە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت بۆ مانگی هەشت

فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "تەمویلی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە، کە لە لایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێت گەیشتووە و لەم هەفتەیەدا مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەدرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشداوە: "مووچەکە تەنیا لیوا هاوبەشە کۆنەکان دەگرێتەوە و جارێ لیوا هاوبەشە تازەکان نەخراونەتە چوارچێوەی ئەو لیوایانەوە."

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان خاوەنی ٤٤ هەزار پێسمەرگەی هاوبەشە و بودجەکەیان لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بۆ دابین دەکرێت