مەزڵوم كۆبانێ: بارودۆخی دێره‌زوور به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه‌ ده‌چێت

04/09/2023
فۆتۆ: 

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، رایگەیاند: بارودۆخی دێره‌زوور بەرەو گەڕاندنەوەی ئاسایش و چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی دەچێت به‌ هاوكاری و پاڵپشتی گه‌له‌كه‌مان لەوێ.

مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، "به‌ هاوكاری و پاڵپشتی گه‌له‌كه‌مان له‌ دێره‌زوور، هێزه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌هێزكردنی ئاسایش، ئۆپه‌راسیۆنی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و دابینكردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بن".

وتیشی، "هه‌رچه‌نده‌ دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسایش و ئارامی ده‌ڕوات و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌ سایه‌ی پێكهاته‌ی عه‌شایه‌ری و هه‌سه‌ده‌ ده‌پارێزرێت، به‌ڵام توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ته‌ل ته‌مر و مه‌نبه‌ج، به‌مه‌به‌ستی تێكدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ ‌و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان".