یاد نه‌قشبه‌ندی: هیوا ده‌بێته یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی بۆماوه‌یی شێرپه‌نجه
مه‌ریوانی حاجی جه‌مال ئامێرێكی نوێ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا دابین ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش رایگه‌یاند، "به‌وهۆیه‌وه هیوا ده‌بێته یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه له سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی بۆماوه‌یی شێرپه‌نجه‌ی خوێن".
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هه‌میشه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا پێشه‌نگ بووه و له پێشه‌نگی زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخواز (مه‌ریوانی حاجی جه‌مال) ئامێرێكی نوێ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا دابین ده‌كرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌م ئامێره هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێكی بۆماوه‌یی بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه كه ده‌بینه یه‌كه‌م سه‌نته‌ر له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی كه ئه‌م پشكنینه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
راشیگه‌یاندووه كه، "ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌ش شۆڕشێكی تره كه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا وه‌ك هه‌میشه به‌رده‌وام بووه ئه‌نجامی ده‌دات بۆ خزمه‌تی زیاتری توشبووانی شێرپه‌نجه و مانه‌وه‌ی هیوا وه‌كو یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه له‌سه‌ر ئاستی عێراق له ڕووی خزمه‌تگوزاری بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه".
هەروەها د.یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایگه‌یاند كه "ئه‌م جاره‌ش وه‌ك و هه‌موو جاره‌كانی تر، شۆرشێكی نوێ".
د.یاد نه‌قشبه‌ندی ده‌شڵێت، "هیوا یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی بۆماوه‌یی بۆ شێرپه‌نجه‌ی خوێن".
|