جووتیار عادل: دەست بەئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووە بەپێی ئەو زانیارییانەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردوەتەوە رۆژی دابەشکردنی مووچە دیاری نەکراوە، بەڵام بڕیار دراوە وەزارەتی دارایی راسپێردراوە کە ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی مووچە
جوتیارت عادل، بەرێوەبەری فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا گفتوگۆ لەبارەی دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لەھەرێمی کوردستان و بەرئەنجامی دواکۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ وەفدی هاوتایان لە بەغدا کراوە"
ئاشکراشیکردوە، " لە کۆبونەوەکەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردراوە تا دەست بەئامادەکارییەکان بکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕێش دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی تەمموز بڵاو بکرێتەوە دواتر لە رێگەی داهاتی ناو خۆ و بڕی ئەو قەرزەی لەلایەن بەغداوە هاتووە دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت".
|