زیدان: ئەمە ریاڵ مەدریدە؟ گرنگترین یانەی مێژووی تۆپی پێ

12/07/2020
فۆتۆ: 

راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند هەموو هەوڵێكی بۆ بردنەوەی ئەو یاریانەیە كە لە لالیگادا ماویەتی و دەیەوێت نازناوی خولەكە بۆخۆی مسۆگەر بكات پێش ئەوەی یاریەانی چامپیۆنس لیگ دەست پێ بكەنەوە.

زەینەدین زێدان، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، رایگەیاند: ئێمە بەرەو كۆتاییەكانی خولی ئیسپانیا دەچین، سێ یاریی یەكلا كەرەوەمان هەیە، ئەوپەری توانای خۆمان بەكاردەهێنین تا بیبەینەوە. 

ئەو كە تەنها سێ یاری ماوە لە خولی ئیسپانیدا و سبەی شەو رووبەڕوی یانەی گرانادا دەبێتەوە، پێش یاریەكە راهێنەرە فەرەنسیەكە ئاماژەی بەوە كرد تەنها بیری لای بردنەوەیە و راشیگەیاند: تیپەكەمان هاوسەنگە لە هەموو رویەكەوە، دڵخۆشم بە ئاستی هێلی بەرگریی و كۆرتوای گۆڵچی ، ئەم تیپە دەیەوێت هەموو شتێك بە سەركەوتوویی بكات.

راهێنەری ریاڵ مەدرید وتیشی: براوەی لیگا ئەو تیپەیە زۆرترین خاڵ بەدەست دەهێنێت، رەخنەكان دودڵم ناكەن و هەموو كەس رای خۆی هەیە بیڵێت، ئێوە ئەزانن ئەمە ریاڵ مەدریدە؟ گرنگترین یانەی مێژووی تۆپی پێ. 

ئەو یانەیە كە لە ماوەی رابردوو زۆرترین تۆمەتی روبەڕوو دەكرێتەوە لەسەر ئەوەی ڤار لە بەرژەوەندیان بەكار دەهێ،درێت وتی:  هەموو كەس ئەتوانێ قسە لەسەر ڤار بكات، ئەوەی بەلامەوە گرنگە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین.

پێش ئەوەی یاریەكانی ئەو یانەیە لە چامپیۆز لیگ دەست پێ بكاتەوە كە بە ئەنجامێكی قورس لە یاریگای خۆیدا بە مانچستەر سیتی دۆڕاوە ریاڵ مەدرید خولی لالیگا یەكلایی دەكاتەوە ئەگەر بێت و تەنها دوو یاری براوە بێت لەو سێ یاریەی كە ماویەتی پێش كۆتا یاری لالیگای نازناوەكە یەكلایی دەكاتەوە.