دەرماڵەی خوێندنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان خەرج دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر رایگەیاند، دەرماڵەی خوێندنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان خەرج دەکرێت و لە ماوەی ٩ رۆژدا پارەکە دابەش دەکرێت.
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەھیدانی هەولێر، لە رۆژی ١٠ی٩ی٢٠٢٣ تاوەکوو ٢٨ی٩ی٢٠٢٣، دەرماڵەی خوێندنی قوتابییانی کو ڕو کچی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ساڵی ٢٠١٩- ٢٠٢٠ خەرج دەکرێت.
لە نووسراوەکەدا ناو و کاتی دابەشکردنی پارەی هەموو ئەو زانکۆ و پەیمانگایانەی تێدایە و قوتابیی کوڕ و کچی شەهیدان لە هەولێر و سۆران و کۆیە و چۆمان و رواندز دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەوە قۆناغی یەکەمە و پارەی زانکۆ و پەیمانگاکانی دیکەش لە قۆناغی داهاتوودا خەرج دەکرێت.
باسی ئەوەش کراوە، کە لە کاتی دابەشکردنی پارەکە دەبێت قوتابییەکە خۆی ئامادە بێت و ناسنامەیەکی ناساندنی پێ بێت.
|