سودانی: سورین لەسەر پابەندبوون بە یاسای بودجە

10/09/2023
فۆتۆ: 

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سورین لەسەر پابەندبوون بە یاسای بودجە و لەسەر بنەمای یاسای بودجە مامەڵە لەگەڵ بەشە بودجەی هەرێم دەکەین.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بە کوردسات نیوز رایگەیاند، سورین لەسەر پابەندبون بە یاسای بودجە، هەروەها لەسەر بنەمای یاسای بودجە مامەڵە لەگەڵ بەشە بودجەی هەرێم دەکەین و چاوەڕوانی دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق دەکەن، بەڵام لەو دۆسیەیەدا زمانی ژمارە لەئارادایە.

سەبارەت بەدۆخی کەرکوک و پشێوییەکانی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەکە سودانی ئاماژەی بەوەکرد،" پێویستە رەوشی کەرکوک بەدوور بگیرێت لەهەر ناکۆکی و ململانێیەک، ئەوانەشی لەکەرکوک هاووڵاتیانیان شەھید و بریندار کرد رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە".