شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

11/09/2023
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، شاندێکی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی خاڵە سنوورییەکان و ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێم و عێراقدایە دەچنە بەغدا.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک لەبارەی پرسی خاڵە سنوورییەکان و ئەو کێشانەی پەیوەستن بە پرسی گومرگ و رسووماتی خاڵە سنوورییەکان لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا.

بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، دەبێت هەرێمی کوردستان ٥٠%ـی داهاتی خاڵە سنوورییەکانی رادەستی وەزارەتی دارایی بکات لەبەرامبەر ناردنی بەشەبوودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە کە زیاترە لە ١٦ ترلیۆن دینار لە ساڵێکدا.