دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکاران دابەشدەکرێت
بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین دەڵێت، دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین دابەشدەکرێت.
سامان عەبدوڵلا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین راگەیاندووە،" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، ئامانج لەم سەردانە وەرگرتنی ڕەزامەندی بوو بۆ وەرگرتنی بواری دارایی زانکۆکان و وەرگرتنی ڕەزامەند بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین، بەخۆشحاڵییەوە وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک."
راشیگەیاندووە، ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەددین بە زووترین کات دابەش بکرێت.
دەرماڵەی قوتابییانی ناوشار مانگانە ٤٠ هەزار دینارە و قوتابییانی دەرەوەی شارەکانیش مانگانە ٦٠ هەزار دیناریان پێ دەدرێت.
|