پارتی هێرشی کردە سەر هێزەکانی باکوور و ڕووبەڕووبونەوە بەردەوامە

14/09/2023
فۆتۆ: 

شەوی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان ٢ هەزار چەکداری خۆی بە جل و بەرگی پاسەوانی سنوورەوە ڕەوانەی چیای بۆڵی لە ناوچەی برادۆست کردووە بە مەبەستی ڕووبەڕووبونەوە و وێرانکردنی بارەگای حزبەکانی باکووری کوردستان لەو ناوچەیە و دەستپێکردنەوەی گەڕێکی دیکەی شەڕی براکووژی

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەڕ و ڕووبەروبونەوە لەنێوان چەکدارەکانی پارتی و هێزەکانی باکوور لەو ناوچەیە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام هێشتا سەبارەت بە زیان و لێکەوتەکانی شەڕەکە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە