لە گەڕەكی كانی كوردەی سلێمانی، تەقیینەوەیەك لە ماڵێكدا روویدا

17/09/2023
فۆتۆ: 

کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک لە ماڵێکدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی راگەیاند، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی کوردە هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا سەرقاڵی دروستکردنی تەقەمەنی بووە بۆ راوەماسی، بەڵام بەخۆیدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ماددەیەی لە دروستکردنی تەقەمەنییەکەدا بەکارهێندراوە TNT بووە هەر بۆیە لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەست بە دەنگەکەی کراوە".