فەرماندەیی هيزەکانی پشتیوانی دوو: کردە تیرۆریستیەکەی سەر فڕۆكهخانهی عەربەت زیان بە ئــارامی گشت کوردستان دەگەێنێت
فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/۲ راگەیەندراوێکی لەبارەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەبەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم کردە تیرۆرستیانە زیان بەسەقامگیری و ئــارامی گشت کوردستان دەگەێنێت نەک بەتەنها سنوری پارێزگای سلێمانی.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە...
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٣ هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر فڕۆكهخانهی کشتوکاڵی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی ، و ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
بەناوی فەرمــاندەیی هێزەکانی پشتیوانی/۲ بەتوندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستیە دەکەین کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت ،کـەبوەھۆی شەھید و برینداربونی شەش پێشمەرگەی قارەمان لە برا و هاوسەنگەرەکانمان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لێرەوە بەناوی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/۲ پرسە و ھاوخەمی خۆمان بۆ شەھیدبوونی ھەڤاڵەکانمان لە بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆر دەردەبڕین و ھیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین،
ئەم کردە تیرۆرستیانە زیان بەسەقامگیری و ئــارامی گشت کوردستان دەگەێنێت نەک بەتەنها سنوری پارێزگای سلێمانی
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/۲
۲٠۲۳/۹/۱۸
|