ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ پاساوێک بۆ ئەم ھێرشانە نییە جگە لە تێکدانی سەقامگیری و ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخی ھەرێم

19/09/2023
فۆتۆ: 

لیوا روکن بەختیار محەمەد ئەمینداریی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، پەیامێکی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێمانوایە لەم بارودۆخەی کە لەناوچەکە دەگوزەرێ ھیچ پاساوێک بۆ ئەم ھێرشانە نییە، جگە لە تێکدانی سەقامگیری و ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دەوروبەری ھیچی دیکەی لێناکەوێتەوە".

دەقی پەیامەکە... 

زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشەدەکەین کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، لەسنوری پارێزگای سلێمانی کە ژمارەیەک شەھیدی لێکەوتەوە. 

 بەو بۆنە خەمناکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەھیدەکانی ئەو ھێرەشە دەکەین و ھیوای زووچاکبونەوە بۆ برینداران دەخوازین و ئیدانە ھەر ھێرشێکی ھاوشێوە دەکەین. 

 پێمانوایە لەم بارودۆخەی کە لەناوچەکە دەگوزەرێ ھیچ پاساوێک بۆ ئەم ھێرشانە نییە، جگە لە تێکدانی سەقامگیری و ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دەوروبەری ھیچی دیکەی لێناکەوێتەوە. 

 لیوا روکن بەختیار محەمەد 
 ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
 ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣