سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم میکانیزمی دابەشکردنی مووچە دیاریدەکات
سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، یەکێک لە تەوەرەکانیش تاوتوێکردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ به‌غدا و میکانیزمی دابەشکردنی مووچە دیاری دەكات.
بەپێی زانیاریەەكان، رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دواین سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد دەکرێت، ھەروەھا بڕی ئەو پارەیەیی بڕیارە بەغداد رەوانەی ھەرێمی بکات تاوتوێ دەکرێت.
بڕیاریشە لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی میکانیزمی دابەشکردنی مووچە دیاری بکرێت.
لای خۆشیەوە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، چاوه‌ڕێی ناردنی بڕی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین و هه‌ركاتێك پاره‌كه گه‌یشت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
|