باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئیدانەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات

19/09/2023
فۆتۆ: 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگه‌یاند، ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەکەن، ده‌شڵێت، "پشتگیری خۆمان بۆ رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دوپات دەکەینەوە".

ئالینا رۆمانۆسکی, باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق  بڵاویكرده‌وه‌، "ئیدانەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەکەین، ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکی عێراق دوپاتدەکەینەوە و هەردوکیان بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق پێویستن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەین کە ئازیزانیان لەدەستداوە".