داهاتی حەوت مانگی عێراق بڵاوکرایەوە
وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردوە، داهاتی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تا مانگی تەمموز گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٥ ترلیۆن و ١٩٥ ملیار دینار، لەو بڕەش زیاتر لە ٦٢ ترلیۆن و ٢٥٩ ملیار دیناری داهاتی نەوتی بووە کە ٩٥%ی بودجەی گشتی پێکدەهێنێت، داهاتە نانەوتییەکانی ئەو حەوت مانگەش گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ترلیۆن و ٩٣٥ ملیار دینار.
شارەزایەکی ئابوریش بە ناوی "محەمەد حوسنی" لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، داهاتە نانەوتییەکان بەرەوپێش ناچێت، تا ئەوکاتەی عێراق بەرهەمی ناوخۆیی و پیشەسازی و کشتوکاڵی نەبێت، ئابوری عێراقیش لاوازە و لە داهاتی نانەوتی پشت بە باج و گومرگ دەبەستێت.
|