بافڵ جەلال تاڵەبانی: دروستكردنی بەربەست لەبەردەم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خزمەت بە هیچ لایەنێك ناكات
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر.
لەدیدارێكدا گەشەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان یەكێتی، هاوپەیمانیی نەسر و لایەنە عیراقییەكان جەختیلێكرایەوە و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و عیراق.
لەدرێژەی دیدارەکەدا بە نیگەرانییەوە باس لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت کرا و لەو رووەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، رێگریكردن لە دەستدرێژییەكان و پاراستنی سەروەرییەكانی وڵات پەیوەستە بە كۆدەنگیی نیشتمانییەوە، بۆیە پێویستە هەمووان هەوڵ بۆ رێگریكردن لەو هێرشانە بدەن و نەهێڵین چیتر سەقامگیریی خاكەكەمان رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە.
پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، دروستكردنی بەربەست لەبەردەم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خزمەت بە هیچ لایەنێك ناكات، پێویستە هەموولایەك بە ئەركی ئەخلاقی و ویژدانی خۆی هەڵبستێت و هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوە و قەرەبووكردنەوەی شارەكە بدەن
|