بانکی ناوەندی قەبارەی خستنەڕووی دراوی بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد
بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ١٦٥ ملیۆن و ١٩٧ هەزار و ٩٤٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و، بڕی ٣٣ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەیی خستە بازاڕەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە کە ٢٩ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.
هەرچی سەبارەت بە نرخی دۆلاریشە لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ئەیلوول،نرخی ١٠٠ دۆلار لە خوار ١٥٥ هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
|