لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی فراکسیۆنی یەکێتی کرد بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، مووچە و قووتی خەڵکی هەرێم و پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان راپەڕاندووە و هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی بەرژوەندییەکانی کوردستان بووە. داواشیکرد، بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان نەکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی داواشی لە فراکسیۆنی یەکێتی کرد، هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردن لە خواستەکانی خەڵکدا بن و پەرلەمان بکەن بە سەکۆی بەدیهێنانی مافەکانیان، لەبارەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە سەرۆک بافڵ وتی، خزمەتکردنی هەڵەبجە ئەرکتانە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان هەماهەنگبن تاوەکو کۆدەنگییەکی نیشتمانی سەبارەت بەو پرسە دروستدەکرێت.