محەمەد سودانی: بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت چاوەڕێى تورکیاین

22/09/2023
فۆتۆ: 

سەرۆکوەزیرانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەریمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "چاوەڕێی تورکیا دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەرناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئاماژە بەوەش دەکات، لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت لە دۆسیە یاساییەکان جیابکەنەوە.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "چاوەڕێی تورکیا دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، بە تایبەتی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان و ئەوەش لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتیی دەوڵەت دەبێت". 
 
سودانی باسی لەوەشکردوە، "سکاڵای دوو لایەنە هەیە، بەڵام دانوستاندنمان لەگەڵ لایەنی تورکیا هەیە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت لە دۆسیە یاساییەکان لە دادگە جیا بکەینەوە."