بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ئێران سێ کەس گیانیان لەدەستدا
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارین لە پارێزگای سیستان-بەلوچستانی لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
                                
  
                               
                                 به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای سیستان-به‌لوجستان رایگه‌یاند، زیاتر له سێ كه‌س له پارێزگاكه‌یان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌هۆی زریانی خۆڵ و تۆزه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان. 
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆی خۆڵبارینەکەوە توشی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و دڵ و چاو بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون. 
پێشبینییه‌كانی ناوه‌ندی كه‌شناسی ئێران ڕایگه‌یاندوه، پێشبینی ده‌كه‌ن بای به‌هێز و زریانی خۆڵبارین بۆ چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام بن. 
                            
                             
 |