ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممور دەستپێدەکات
لەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بڕیارە تا کۆتایی هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەتێک و شوێنێک دابەشبکرێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ دووشەممە تەنها مووچەی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
هەروەها سبەینێ سێشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان و یەکەی (٧٠ و ٨٠) دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی خشتەکەی دارایی هەرێم، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ (وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە) مووچە وەردەگرن.
هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ (هێزی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان) مووچە وەرگردەن.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنی بەغدا بڕی ٢٥٠ ملیار دیناری لە کۆی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان نارد کە بڕیارە مانگانە بە قەرز بۆی ڕەوانە بکات.
|