بەشێکی دیکەی پارەی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

25/09/2023
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ ٢٥٠ ملیار دیناری دیکەی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.بەشێکی دیکەی پارەی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری فەرمی حکومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بڕی ٢٥٠ ملیار دیناری دیکەی مووچەخۆران هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری فەرمی بانکیی هەرێمی کوردستان.

شایەنی باسە، دوێنێ یەکشەممە ٢٤ی ئەیلوول، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لەرێگەی بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی درایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق.