ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

28/09/2023
فۆتۆ: 

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی چوار شوێن دابەشبکرێت.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٨-٩-٢٠٢٣ ، هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.

ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت، مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانە و، بە گوێرەی خشتەکەش، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز تا ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەخایەنێت.