سەرکۆ گەڵاڵی: گفتوگۆیەک هەیە کە ئەندامانی سەرکردایەتی 51 یان 61 بێت
ئهندامێكی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، گفتوگۆیهك ههیه كه ژمارهی ئهندامانی سهركردایهتی 51 یان 61 ئهندام بێت.
سەرکۆ گەڵاڵی، ئهندامی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، گفتوگۆی ئەندامانی کۆنگرە لەو شەش لیژنەی پێکهێنراوە تا کاتژمێر ٢ بەردەوامدەبێت، دواتر کۆنگرە دەستپێدەکاتەوە و دەنگدان لەسەر بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجامدەدرێت.
وتیشی، سێ ئەنجومەن دروست دەبێت بریتین لە: ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کە گفتوگۆ لەسەر ژمارەی ئەندامانی دەکرێت، لە نێوان 51 بۆ 61 ئەندام دیاریدەکرێت، ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی لە نێوان 21 بۆ 31 ئەندام دەبێت و سکرتێری بۆ دادەنرێت، ئەنجومەنی پشتیوانی کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکات لە 71 بۆ 100 دەبێت و دەنگدانی لەسەر دەکرێت، ئەمڕۆ پەیڕەو و هەموارکردنەوەی دەنگی لەسەر دەدرێت و سبەینێ هەڵبژاردن دەکرێت.
|