فەرید ئەسەسەرد: سبەینێ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكێتی هەڵدەبژێردرێن
ئەندامێكی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند، سبەی لە کۆتا رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە هەڵدەبژێردرێن.
لە دووەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، فەرید ئەسەسەرد ئەندامی کۆنگرەکە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند،" ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی هەڵنابژێردرێن و تا ئێستا بڕیار نەدراوە لە دیاری کردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆنگرەکەدا شەش لیژنە پێکهاتوون ئەمڕۆ کۆدەبنەوە و و گفتوگۆ دەکەن و سبەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەرنامانەی دانراون وەکو خۆی جێبەجێ کراون و ئەگەر هیچ بریارێکی نوێ نەدرێت ئەوا سبەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆتایی پێدێت.
باسی لەوەش کرد،" خۆم بۆ ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی هەڵنابژێرمەوە".
|