بانكی ناوەندی بڕێكی كەم دۆلاری خستە بازاڕەوە
بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی كەم دۆلاری بەشێوەی كاش خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی ئەیلول، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 193,320,528 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 180,000,528 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 13,320,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.
لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر 155 هەزار و 300 دینارە.
|