كاره‌كانی سێیه‌م رۆژی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بۆ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دواخرا
ئەگەر چی بریار بوو کاتژمێر ٩.٣٠به‌یانی ئەمرۆ دەست بکرێتەوە بە دانیشتنەکانی سێیەم رۆژی کۆنگرەی پێنجه‌می یه‌كێتی بەلام، كاره‌كان دواخراوە بۆ کاتژمێر ١.٣٠ پاشنیوەرۆ.
بەگوێرەی کارنامەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ ئەو سێ ڕاپۆڕتەی لیژنەکانی تایبەتمەندی کۆنگرەکە دەکرێت کە ھێشتا مشتومڕی ئەندامانی کۆنگرەی لەسەرە، لە نێویاندا راپۆڕتی لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ.
پێشتریش تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتیی رایگەیاند، لە رۆژی دووەمی پێنجەمین کۆنگرەدا، لیژنەکانی شەھیدان و زیندانیان و کەمئەندامان و پەیڕەو کارەکانی خۆیان تەواو نەکردوو، ئەمڕۆ لە سێیەمین رۆژدا گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت.
وتیشی ھەر لەمڕۆدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ھەڵدەبژێردرێن و رێکارەکانی تری کۆنگرە تەواو دەکرێن کەلەرۆژانی رابردوو تەواونەکراون.
پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی رۆژی 27ی ئه‌م مانگه له‌سلێمانی ده‌ستی پێكردوه‌و بڕیاره ئه‌مرۆ كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
|