ئارێز عەبدوڵا: دوای پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت

29/09/2023
فۆتۆ: 

ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی رایگەیاند، بڕیارە جگە لە تەواوکردنی کارەکانی لیژنەکانی پەیڕەوی ناوخۆ و لیژنەی شەهیدان و تێکۆشەران، پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و پەسندبکرێت، هەروەها ئەنجوومەنی سەرکردایەتیش هەڵبژێردرێت.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بەرۆژنامەنووسانی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو لیژنانەی کارەکانیان تەواونەکراوە، تەواو بکرێن، پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و پەسند بکرێت.
وتیشی، هەر ئەمڕۆ ئەگەر کارەکان تەواو ببن، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت.