شاڵاو عەلی عەسکەری: لەسەر ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی ڕێکنەکەوتووین

29/09/2023
فۆتۆ: 

ئەندامێكی كۆنگرەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەڵێت، گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حزبه‌كه‌ کراوە، بەڵام تا ئێستا نەکراوەتە دەنگدانەوە و، لەوانەیە كارەكانی كۆنگرە درێژە بكێشێت بۆ سبەی شەممە.

شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند، لیژنەی پەیڕەو كەمێكی دیكە دەستدەكان بە باسكردنی پەیڕەوی حزب و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت بەمەبەستی دەنگدان و یەكلاكردنەوەی.

سەبارەت بە هۆكاری دواخستنی كاتی كۆنگرە ئاماژەی بەوەكرد، هۆكار ئەوە بوو كە لیژنەی پەیڕەو كارەكانی تەواو نەكردبوو چونكە بابەتێكی زۆر و دورودرێژە و كاتی دەوێت، بۆیە لە كاتژمێۆ 9ی بەیانی بۆ 2ی دوانیوەڕۆ كۆنگرە دواخرا.

وتیشی،  زەحمەتە ئەمڕۆ کۆنگرە کۆتایی بێت، چونکە هێشتا پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند نەکراوە و پاش گفتوگۆکردن دەنگی لەسەر دەدرێت ئەگەر هەیە بكەوێتە سبەی شەممە، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەركردایەتیش بە هەمانشێوە.

شاڵاو عەلی عەسکەری ئەوەشی خستەڕوو کە کۆدەنگی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی، بەڵام هێشتا ڕێککەوتن لەسەر ژمارەکەی نەکراوە.

شاڵاو عەلی عەسکەری جەختیکردەوە لەوەی بە یەکگرتوویی لە کۆنگرە دەردەچن.