ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم: ناكۆكی له‌ناو كۆنگره نییه ته‌نها مه‌كته‌به‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه
ئەندامێكی كۆنگرەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەڵێت، تا ئێستا پەیڕەوی ناوخۆی حزبه‌كه نەکراوەتە دەنگدانەوە و، لەوانەیە كارەكانی كۆنگرە درێژە بكێشێت بۆ سبەی شەممە.
رەهبەر سەید ئیبراهیم ئەندامی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند، زەحمەتە ئەمڕۆ کۆنگرە کۆتایی بێت، چونکە هێشتا پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند نەکراوە و پاش گفتوگۆکردن دەنگی لەسەر دەدرێت و، تا ئێستا لیژنه‌ی پێشمه‌رگه ڕاپۆرته‌كانی به‌كۆتا نه‌هاتوه.
وتیشی، بەهۆی ئەوەی پەیڕەوی ناوخۆ و سەرنج و تێبینی زۆری لەسەرە و مەكتەبەكان كەمكراونەتەوە، كاتی زۆری دەوێت.
ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم جەختیشیكردەوە، له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی ناكۆكی نییه، ته‌نیا مه‌كته‌به‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا پەیڕەوی ناوخۆ تەنها پێشكەشكراوە و لیژنەیەك پێكهێندراوە بە سەرۆكایەتیی دكتۆر یوسف گۆران و زیاتر لە 100 ئەندامیش بەشدارن، دەیهێننە كۆنگرە و باسی لێدەكرێت.
|