عیماد ئەحمەد: 50% كارەكانی كۆنگرە تەواو بووە

30/09/2023
فۆتۆ: 

ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد، 38 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسەنكراون و ئەوەی دیكەش كە ماوە شەو بەردەوام دەبین.

عیماد ئەحمەد ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە ئێستادا گفتوگۆ بەردەوامە لەسەر مادەکانی پەیڕەو و گفتوگۆکانیش بەردەوام دەبن‌ و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەینێش گفتوگۆ بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، بەشێكی زۆری مادددەكان پەسەرنكراو ن و ئەوانەی دیكەش كە ماون شەو گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، لە 50% كارەكانی كۆنگرە تەواو بووە، بەڵام پێدەچێت سبەینێش كۆنگرە بەردەوام بێت.

عیماد ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، كۆنگرە زۆر بەرێك و پێكی و بێ كێشە بە رۆحیەتێكی دیموكراسیانە بەرێوە دەچێت.

ئاشكراشیكرد، یەكێتی لە پێناوی خەڵك دروستبووە و لە پێناوی خەڵكیشدا خەبات دەكات و بەمەش دەتوانین خزمەتێكی باشی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین.