پۆڵا سیروان تاڵەبانی: کۆنگرە لە کەشێکی زۆر دیموکراسیانە بەڕێوەدەچێت

30/09/2023
فۆتۆ: 

ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی ئاشكرایدەكات، تا ئێستا كۆنگرە بە دیموکراسی و لە کەشێکی زۆر ئازاددا بەڕێوەدەچێت.

دوای کۆتاییهاتنی ئەمڕۆی کۆنگرە، پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" ئەم چوار رۆژە کۆنگرە زۆر بە دیموکراسی و لە کەشێکی ئازاددا بەڕێوەچوو.

دەشڵێت، ئەو ئەندامانەی کە خاوەنی پۆستی حکومی و پەرلەمانین لە هەرێم و عێراق خۆیان بۆ پۆستەکانی سەرکردایەتی کاندید ناکەن، هەندێک لە مەکتەبەکانیش هەڵدەوەشێنرێنەوە یاخود تێکەڵ دەکرێن.