ئەمڕۆ پێنجەمین رۆژی کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت

01/10/2023
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبن.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجەمین رۆژی کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوە بچێت و تێیدا دەنگدان لەسەر بڕگە و ماددەکانی تایبەت بە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی تەواوبکرێن کە ماون و، لە کۆی ٦٥ مادەی پەیڕەوی ناوخۆ، ٤٥ مادە پەسندکراوە.

بڕیاریشە ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی کارەکانی پەیرۆِەوی ناوخۆ و پەسەندکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیش ھەڵدەبژێردرێن و بەپێی وتەی بەشێکی زۆر لە ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیش بێت، ئەمڕۆ کارەکانی کۆنگرە کۆتاییان پێدێت.

رۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی ٦٠٠ ئەندامی حزبەکە و بەشێک لە بەرپرسانی عیراق و هەرێم  لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد و لە یەکەم رۆژی کۆنگرەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا، هەروەها ھەریەک لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و کۆسرەت رەسوڵ لەپای ئەو خەبات و تێکۆشانەی کە ھەیانە وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دەستنیشانکران.