ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە پایته‌ختی توركیا روویدا
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تەقینەوەیەک له‌بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕویدا‌و بەگوێرەی میدیای ئه‌و وڵاته‌ش كه‌سێك برینداره.
میدیای فه‌رمی توركیا له زاری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ تەقینەوەیەک لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەئەنكەرە ڕویداوه‌و بەهۆیه‌وه کەسێک برینداره‌و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئه‌وه‌ش هاتوه، ڕێگە سەرەکییەکانی بەردەم وەزارەتی ناوخۆ‌و پەرلەمانی تورکیا داخراون، به‌ڵام تائێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا‌و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی ڕوداوەکەوه بڵاونەکردۆته‌وه.
|