جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركێكی قورس و نوێم پێ بەخشراوە و هیوادارم لە جێگەی متمانەی هەڤاڵانی كۆنگرەدا بم

01/10/2023
فۆتۆ: 

لە پێنجەمین رۆژی كۆنگرەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە سكرتێری ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسییەكانی یەكێتی هەڵبژێردرا و رایگەیاند، بە هەڵبژاردنم بۆ ئەو پۆستە یەكێتی سەلماندی كە بۆ تێكۆشەرانی خۆی بەوەفایە، ئەم پۆستەش بەتەنها موڵكی من نییە، بەڵكو موڵكی شەهیدان و تێكۆشەران و كەمئەندامانە.

جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی كۆنگرەی پێنجەم و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندییە سیاسییەكان یەكێتی رایگەیاند،" ئەو پۆستە موڵكداری من نییە و موڵكی پێشمەرگە، كەسوكاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسییە و ئەنفال و تەواوی میلەتەكەمانە".

ئاماژەی بەوەشكردووە،" ئەركێكی قورس و نوێم پێ بەخشراوە و هیوادارم لە جێگەی متمانە و پێزانینی هەڤاڵانی كۆنگرەدا بم و ئەو هیوا و ئومێدەی ئەوان بەمنیان هەیە بتوانمان بەدی بهێنم".

باسی لەوەشكردووە،" ئەركەكەما قورسە و پێویستە چاومان لە ئاشتكردنەوەی دەنگەكانی ناو یەكێتی و ناوخۆی هەرێمە و بەشێوەیەكی گشتی پێویستە كار بۆ رێكخستەوەی یەكێتی و دووبارە دەنگە ناڕازییەكان لە دەوری ئاڵای یەكێتی كۆبكەینەوە".

راشیدەگەیەنێت،" ئەو هەڤاڵانەی دەبنە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسییەكانی  یەكێتی، دەبێت كەسانی شایستە و تێكۆشەربن و لەڕێی كارەكانیانەوە هەوڵ بۆ سەرخستنی بەرنامەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەن".