ئەمینداری گشتی پێشمەرگە: ھیوادارم ئەنجامەکانی کۆنگرە ببێتە دەرفەتێک بۆ قوڵبوونەوەی گیانی تەبایی
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەم و ھەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جلال تاڵەبانی و ئەندامانی کۆنگرەو سەرجەم ھەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات.
لیوا روکن بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە بۆنەی سەركەوتی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی بلاوكردەوەو دەڵێت، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەم و ھەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرۆک بافڵ جلال تاڵەبانی و ئەندامانی کۆنگرەو سەرجەم ھەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم .
دەشڵێت، ھیوادارم ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە و ھەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ، ببێتە دەرفەتێک بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە ھەرێمەکەمان و کاری پێکەوەیی لەپێناوی بونیادنانی داھاتوویەکی سەقامگیر بۆ ھاووڵاتییان و پاراستن و بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان، و رێکخستنەوە و یەکخستن و تۆکمە کردنی ھێزی پێشمەرگە ، کە لەو پێناوەشدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رووبارێک خوێنی پێشکەش کردووە.
|