کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

02/10/2023
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاوویەکان ئەگەری بروسکە و تاوە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکانی سنووری پارێزگای دهۆک , هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیەلەناوچەکانی باشووری هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی سێشەممە، ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکەی بچڕ بچڕ هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : ٢٩ پلە
سلێمانی : ٢٦ پلە
دهۆک : ٢٥ پلە
کەرکوک : ٣١ پلە
هەڵەبجە : ٢٨ پلە
زاخۆ : ٣٤ پلە
حاجی ئۆمەران: ١٨ پلە
سۆران : ٢٧ پلە
گەرمیان : ٣٤ پلە