بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

02/10/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە ١٩٢ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ دووشەممە بڕی ١٩٢ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ١٩٠ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٧٧ ملیۆن و ٨٨٢ هەزار و ١٩٠ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵەیە و ١٤ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.