مەسرور بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەکات.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانیتان بو جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/١٠/٣
|