پێنتاگۆن: لەپێناو سەلامەتی گیانی هێزەکانمان درۆنەکەی تورکیامان خستووەتە خوارەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە جۆری بایرەکداری تورکی لە ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان دەسوڕێتەوە و نزیکدەبێتەوە لە بارەگایەکی هێزەکانی ئەمریکا لەو سنوورە، لەلایەن هێزی ئەمریککیەوە فڕۆکە تورکیەکە بە ئامانج دەگیرێت و تێکدەشکێندرێت
سەبارەت بەو ڕووداوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) پشتڕاستیکردەوە کە فڕۆکە تورکییەکە لەلایەن هێزەکانی ئەوانەوە تێکشکێندراوە و ڕاشیگەیاند:
دەمانەوێت دووربین لە هەر ئاڵۆزییەک کە کار بکاتە سەر ئەرکەکەمان لە ڕووبەڕوبونەوەی ڕێکخراوی تیرۆستی داعش لە سوریا، فڕۆکە تورکیەکە کاتێک بە ئامانجگیراوە کە لە یەکێک لە بارەگاکانمان نزیکبووەتەوە
تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر تیرۆرستان بەڵام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە خاکی سورتا تەنسیق لەگەڵ ئێمەدا بکات
|