موچەی مانگی ٩ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

08/10/2023
فۆتۆ: 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێسسمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی دووشەممە ٩ی ئۆکتۆبەری  ٢٠٢٣، موچەی مانگی ٩ی ٢٠٢٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.