دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ پێشدەخرێت

13/10/2023
فۆتۆ: 

‎ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت دابەشکردنی موچەی مانگی ۱۲ خێراتر بکرێت و پێش هاتنی ساڵی نوێش دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ ی فەرمانبەرانی عێراق دەست پێیبکات.

‎غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەژمێرەی کۆتایی ساڵەوە چاوەڕواندەکرێت حکومەتی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی عێراق پێشبخات و دەشڵێت، "پێویستە هەرێم دانوستانەکانی دەستپێبکات بۆ یەکلاکردنەوەی مووچە نەدراوەکانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، " ئەو قەرزەی نێردراوە بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بووە و بۆ مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ پێویستە حکومەتی هەرێم دانوستانەکانی دەستپێبکات وهەوڵبدرێت چارەنووسی مووچە نەدراوەکان لەگەڵ بەغداد یەکلابکاتەوە".