واده‌ى خۆكاندید كردن بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاری‌کرا
وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمی كوردستان له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، كۆتایی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌ستبه تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان ده‌كه‌ین.
جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سەبارەت بەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، “كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێكردووه و هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبژاردنه‌كه له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا كه 25ى شوباتى 2024یه به‌ڕێوه‌بچێت”.
جومانه غه‌لاى سەبارەت بە وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان وتى: “له كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م یان سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى دووه‌م، پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه”.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژى 25ى شوباتى 2024ى به رۆژى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریكراوە.
|