بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەهای دۆلار دابەزی

15/10/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرز کردۆتەوە.

ژیان:
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٣ ملیۆن و ٩٢٥ هەزارو ١٩٠ دۆلاری خستە بازاڕەکان.

لەو بڕەش نزیکەی ٥٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و نزیکەی ١٣٩ ملیۆن دۆلاریش، بەشێوەی حەواڵە خراوەتە بازاڕاکان.

لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٩ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.