چاكبوونەوە لە عێراق لە کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

13/07/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە لە عێراقدا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد و لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2274 كەس چاكبوونەتەوە .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە بەغد 811 كەس كەس چاكبوونەتەوە و لە سلێمانی 10 كەس و لە دهۆك 6 كەس و لە هەولێر 68 كەس و لە كەركوك 60 كەس چاكبوونەتەوە .

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە لە 24 كاتژمیری رابردوودا 2229 كەسی دیكەش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 100 حاڵەتی گیان لەدەستداندانیش بە پەتاكە لە سەرانسەری عێراق تۆمار كراوە .

لەوەتەی كۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە 49 هەزار و 998 كەس چاكبوونەتەوە و ژمارەی ئەوانەش كە تا ئێستا تووشی ڤایرۆسەكە بوون گەیشتووەتە 79 هەزار و 735 كەس، لە كاتێكدا تا ئێستا 3250 كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .