ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

16/10/2023
فۆتۆ: 

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کەلەتاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون مامەڵەیان نەکردووە و دەڵێت، رێککەوتنی ١٠ ی مانگی ١١ کۆتا وادەیە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

ژیان:
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتمان ئاگاداردەکەینەوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون و تائێستا مامەڵەی خوێندنی باڵایان نەکردووە، پێویستە تا رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بۆ پێشکەش کردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێچەوانەوە لە دوای ئەو وادەیەوە هیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت و مافی مۆڵەت وەرگرتنیان دەفەوتێت".