ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٣٧ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە
بانکی ناوەندی عێراق ئاستی خستنەڕووی دۆلار تاوەکو ئاستێکی زۆر بەرز دەکاتەوە، کە بۆ ئەمڕۆ بڕەکەی نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە.
ژیان:
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی١٠ ٢٠٢٣، بڕی ١٩٩ ملیۆن و ٨٢٩ هەزار دۆلاری خستە بازاڕەکانی عێراقەوە.
لەو بڕە پارەیەش، ١٦٢ ملیۆن و ٦٧٩ هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٧ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە.
ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٩ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بە ١٥٨ هەزار دینار بوو.
|