بانکی ناوەندی بڕێکی زۆری دۆلار بە شێوەی کاش خستە بازاڕەوە

18/10/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە ١٩٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ژیان:
ئەمڕۆ چوارشەممە١٨ی تشرینی یەکەم،‌ بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند کە ١٩٤ ملیۆن و ٨٧٧ هەزار و ٧٩٠ دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، کە ٣٤ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٩٠٠ دۆلاری بەشێوەی کاش، هەروەها ١٥٠ ملیۆن و ٨١٣ هەزار و ٨٩٠ دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بو بە ١٦١ هەزار دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاکەی دابەزیوە، بەجۆرێک بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٦٠ هەزار و ٣٠٠ دینار.